بانكی (QNB) قەتەر رووبەڕووی هێرشێكی ئەلیكترۆنی دەبێتەوە

داتا و زانیاری و بەڵگەنامەی چەند كەسێك و لایەنێك كە ژمێرەیان لە بانكی نشتیمانی قەتەر (QNB)ی هەیە لە تۆڕی ئەنتەرنێت بڵاو دەبێتەوە و بانكەكەش بەهێرشێكی ئەلیكترۆنی ناوزەندی دەكات و لێكۆڵینەوەش  بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەكان دەستپێدەكات .

 
میدیاكانی قەتەر بڵاویانكردەوە كە بانكی (QNB) قەتەر لێكۆڵینەوەی  دەست پێكردوە لە دزەپێكردن و بڵاوبوونەوەی ناو و ناونیشان و پاسۆردی ژمارەیەك خەڵك لە تۆڕی ئەنتەرنێت، كە لەبانكەیان ژمێرەیان هەیە. 

بەوتەی میدیاكان  لە بانكی (QNB) زیاتر لە (1.4) گێگابات داتاو زانیاری و بەڵگەنامە دزەیان پێكراوەو بەتایبەتی ژمێرەی چەند رۆژنامەنوسێك كە لە كەناڵی جەزیرە كار دەكەن، لەگەڵا وردەكاری ئاڵوگۆڕی بانكی ژمارەیەك ئاژانسی هەواڵگری ناوخۆی و بیانی .

هاوكات بانكی نشتیمانی قەتەر لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە كە دزەپێكردنی  ئەو بەڵگەنامانە كاریگەری نابێت لەسەر مامەڵەی دارایی ئەو كەس و لایەنانە و لێكۆڵینەوەش لە بابەتەكە دەكات.