لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەنوەر حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق و وەزارەتی بەرگری عێراق لە چاودێری کردنی هێزی پێشمەرگە لە زنجیرە چیاکانی دۆمەڵان لەڕێگای فرۆکەوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند ئەگەر حکومەتی عێراق لەڕێگای فرۆکەوە لە چاودێری کردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت ئێمە بەتوندی بەرپەرچیان دەدەینەوە و لە ئەگەری پێکانی فرۆکەکەیان وەلامیان دەدەینەوە.