یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج، جێگری یه‌که‌می ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران له وتووێژێک له گه‌ڵ جام کوردی، وتی: به هۆی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌کانی تورکیا و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر که‌رتی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان، له ئێستادا زۆرترین ئاڵ و گۆڕی بازرگانی هه‌رێم له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ناوبراو وتی: وڵاتی عێراق به گشتی و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی یه‌کێک له هاوبه‌شه بازرگانییه‌کانی وڵاتی ئێرانن و ته‌نانه‌ت پارێزگای سلێمانی پێش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامیش به‌رده‌وام ئاڵ و گۆڕی بازرگانیی له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته دراوسێیه‌دا هه‌بووه.
جێگری یه‌که‌می ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به ئاماژه به کوالیتی نزمی هه‌ندێک کاڵا و شمه‌کی هاورده‌کراو له سنوره‌کانی ئێرانه‌وه، ڕوونیکرده‌وه: هیوادارین برایانی ئێرانی له قۆناغی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کان بتوانن سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی کاڵای به‌کوالیتی گرنگی زیاتر بده‌ن و به‌مه‌ش پشکی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێران له بازاڕی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌رزتر ببێته‌وه.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و ڕا و بۆچوونه‌کانی بازرگانان و چالاکوانانی ئێرانی سه‌باره‌ت به بواری ئابوری هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه: بۆ ئه‌وه‌ی که هاوکارییه‌کانی ئێمه له گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی له بواره‌کانی وه‌به‌رهێنان، سه‌رمایه‌دانه‌ری و … په‌ره بستێنێت، دۆستان ده‌توانن له ڕێگای جام کوردییه‌وه پرسیار و تێبینییه‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی ئێمه بکه‌ن. ئه‌ڵبه‌ت داواکارین که به ته‌نیا پرسیاره‌کان نه‌بێت و ناو، بواری چالاکی، ئیمێل و شوێنی چالاکی کۆمپانیاکه‌شی له گه‌ڵ بێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی وتووێژه‌که‌یدا یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری بازرگانانی ئێرانی دایه‌وه که له ڕیگای که‌ناڵی جام کوردی ئاراسته کرابوو.
ناوبراو سه‌باره‌ت به کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م هاورده‌کردنی کاڵا له سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌بوونی چه‌ند یاسایی له‌م سنورانه‌دا، وتی: ئێوه خۆتان ده‌زانن له سیسته‌می یاسادانانی هه‌ر حکومه‌تێک له ڕێگای وه‌زاره‌تی ئابوری و دارایی، یاسای یه‌کسان بۆ هه‌مووان ده‌رده‌کرێت، بۆ نموونه یاسا گومرۆکییه‌کان که له سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کسانه و جیاوازی تێدا به‌دی ناکرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت ڕه‌نگه له هه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌ری په‌یوه‌ندیداره‌وه بێت و کێشه‌که جیاوازی یاساکانی گومرۆک نییه و ئه‌م یاسایه بۆ هه‌موو خاڵه سنورییه‌کان وه‌ک یه‌که و جیاوازی نییه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به دووباره تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک کاڵا و به‌رهه‌می ئێرانی پاش گه‌یشتنیان بۆ پارێزگاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ڕوونیکرده‌وه: ئه‌م تاقیکردنه‌وه سه‌رجه‌م کاڵا هاورده‌کراوه‌کان له خۆ ناگرێت و ئه‌گه‌ر وا بێت نایاساییه.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هاوکاری هه‌رێمی کوردستان له پێناو هاتنی بازرگانان و سه‌رمایه‌دانه‌رانی ئێرانی بۆ هه‌رێم، ڕوونیکرده‌وه: هه‌ر کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رێکی ئێرانی که بیه‌وێت لقی خۆی له هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه یان چالاکییه‌کانی بۆ ئێره بگوازێته‌وه، ئیش و کاره‌کانی تۆماری یاسایی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و له ڕێگای لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه زه‌وی پێویستی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت. پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه بدرێت که یاسای سه‌رمایه‌دانه‌ری هه‌رێم جیاوازیی له گه‌ڵ یاسای عێراق هه‌یه. ژووری بازرگانی سلێمانیش هاوکاری پێویستی له گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا و بازرگانانه ده‌بێت و ڕێنمایی پێویستیان پێشکه‌ش ده‌کات که خێرایی له ئیش و کاره‌کانیان ببینرێت.
وتیشی: جێی خۆشحاڵی ئێمه‌یه که برایانی ئێرانی وه‌ک سه‌رمایه‌دانه‌ر ڕوو له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن. هه‌ر له ڕابردووه‌وه تا ئێستا و داهاتووش درگاکانی ئێمه به ڕووی ئه‌واندا کراوه ده‌بێت، ئامانجی ئێمه بنیات نانی که‌رتی ئابورییه له سه‌ر بنه‌مای پیشه‌سازی و کشتووکاڵی.
جێگری یه‌که‌می ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له کۆتاییدا به ئاماژه به چالاکی چه‌ندین ساڵه‌ی جام کوردی له بواری چاپه‌مه‌نییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان، وتی: به‌رده‌وام هاوکاریمان له گه‌ڵ جام کوردی ده‌بێت و له ماوه‌ی 15 ڕۆژی داهاتووشدا وه‌ڵامی کۆی گشتی پرسیاره ئاراسته کراوه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه.