وەزارەتی نەوتی عیراق بری نەوتی هەناردەکراو داهاتەکەی لە مانگی رابڕوودا ڕاگەیاند

 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمرۆ یەک شەممە رایگەیاند: داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٣ ملیار دۆلار بووە.
عاسيم جيهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاند : لە مانگی نیساندا هەناردەکردنی نەوتی باشووری عێراق بەریژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەو رۆژانە گەیشتۆتە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار  بەرمیل،  داهاتەکەی بڕی ٣ مليار و ٣٤٣ هەزار دۆلار بووە.
جیهاد وتیشی: تێکڕای نرخی بەرمیلیک نەوت گەیشتۆتە زیاتر لە ٣٣ دۆلار و تێکرای نەوتی هەناردەکراو لە ناوەراست و باشوری عێراق ١٠٠ مليۆن و ٩١٦ هەزار بەرميل بووە و جیهاد دووپاتیشی کردوە  ئەم ریژەیە  بێجگە لەو نەوتەیە کە هەریمی کوردستان هەناردەی کردوە.