دوای دەیەیەك لە چاوەڕوانی رووسیا لە دامەزراندنی بۆرسەی نەوتی تایبەت بەخۆی نزیك دەبێتەوە، بەوەش كەرتی نەوت و غازی روسیا سەربەخۆیی بەدەست دەهێنێت و لە پاشكۆیەتی دۆلار رزگاری دەبێت.
رۆژنامەی بلومبێرگ بڵاویكردۆتەوە ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا و ئیگور سیچین، سەرۆكی كۆمپانیای “روس نەفت” سەركەوتوو بوون لە رازیكردنی بازرگانە نێودەوڵەتیەكان بۆ سەكۆی ئاڵووێڵەكانی كاڵاو كانزا و كەرەسەخاوەكان “SPIMEX” لەشاری سانت بترسبورگ.
بەم پرۆژەیەش رووسیا داهاتی زیاتری لە فرۆشتنی نەوتی روسیا”یوالس” دەست دەكەوێت، ئەوەش لە رێگەی باشتركردنی میكانیزمەكانی دیاریكردنی نرخ و سنورداركردنی ناوبانگی نەوتی “برنت” كە وەك پێوەرێك بۆ نرخی نەوت سەیر دەكرێت، بەوەش جیاوازی نرخی نێوان نەوتی روسیا و نەوتی برنت كەم دەبێتەوە.
هاوكات ئەلكسی ربینیكوف، سەرۆكی بۆرسەی “SPIMEX” رایگەیاند” ئامانج لە دامەزراندنی بۆرسەی روسیا، دیاركردنی نرخی نەوت و فرۆشتنیەتی بەشێوەیەكی روون و شەفاف.
روسیا بە یەكێك لەگەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت دادەنرێت و رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
ز.ر
وەرگیراوە لە: دواڕۆژ