پەرلەمانتارێكی عیراق ئاشكرای دەكات: تەنها ئەنجومەنینوێنەران 654 ئۆتۆمبێلی هەیەو تێچووی رۆنگۆڕین و چاككردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بۆ ساڵی 2014، زیاتر بووە لە دوو ملیار دینار.
ماجیدە تەمیمی پەرلەمانتاری كوتلەی ئەحرار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنینوێنەران 654 ئۆتۆمبێلی هەیە، لەو ژمارەیەش 123 ئۆتۆمبێلیان لە ئەستۆی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانە، وێڕای وەرگرتنی چەندین ئۆتۆمبێلی تری گوللـەنەبڕ كە لەلایەن هەردوو وەزارەتی بەرگریو ناوخۆوە پێیدراوە، روونیشكردەوە: كە نوسینگەی جێگیری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان 70 ئۆتۆمبێلو نوسینگەی جێگیری دووەم 43 ئۆتۆمبێلیان بۆ تەرخانكراوە. سەبارەت بە تێچووی ئەو ئۆتۆمبێلانەش ماجیدە تەمیمی وتویەتی: لایەنی كەمی تێچووی هەر ئۆتۆمبێلێكی دەبڵ ئەكسل 6 ملیۆن دینارو خەرجی ئۆتۆمبێلێكی بچووكیش لە ساڵێكدا دەگاتە ملیۆن دینار، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش خەرجییەكی كراوەی بۆ ئەو مەبەستە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تێچووی رۆنگۆڕین و چاككردنی ئۆتۆمبێلەكانیپەرلەمان لەساڵیدا گەیشتووە 2 ملیار و 112 ملیۆن دینار، بەڵام لە ساڵانی دواتردا، تێچووی خەرجییەكان زیادیان كردووە، بۆیە دەپرسێت كە ئاخۆ دەوڵەتیعیراق ساڵانە چەند ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلەكانی سێ سەرۆكایەتیەكە خەرج دەكات.