ئابووری ئەمەریکا لە خراپتیرین دۆخدایە

 
ئابووری ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له‌ %0.5 گه‌شه‌ی كردووه‌، ئه‌وه‌ش خراپترین ئاستە لە دوو ساڵی رابردوودا.
له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئابووری ئه‌مه‌ریكا ناكۆك ده‌ركه‌وتووه‌، ئاستی خه‌رجكردنی پاره‌ كه‌میكردووه‌ و وه‌به‌رهێنانیش داكشاوه، به‌ گشتی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری ته‌نها 0.5% بووه، له‌ كاتێكدا له‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ 1.4%بووه‌.
به‌ گوێره‌ی تۆڕی سی ئین ئێنی ئه‌مه‌ریكی، له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا ئاستی گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی و چالاكی ئابووری له‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو.
له‌ كاتیكدا پێشتر پێشبینی ئه‌وه‌ كرابوو كه‌ گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ 0.7% بێت.