بەم شێوەیە دۆلاری ساختە بناسەرەوە

 
بۆ ڕێگری كردن لە دروستكردنی دۆلاری ساختە، دیزاینی نوێی دراوی ئەمریكی بە جۆرێك دورستكراوە، كە ئەستەمە بتوانرێت ساختە بكرێت، لە ڕێگەی ئەم وێنەیەشەوە ڕێكارەكانی دەرخستنی 100 دۆلاری ساختە دەخەینەڕوو.
لە ساڵی 2009  دراوی جۆری 100 دۆلاری چاپ كراوە، بۆ ڕێگری كردن لە دروست كردنی هاوشێوەكەی بە شێوەیەكی ساختە، لە دیزانینەكەیدا، جۆرێك دەستكاری و كاری دیزاینی تێدا كراوە، كە بە ئاسانی ناتوانرێت ساختە بكرێت، بۆیە بەكارهێنەرانی دراوەكە دەتوان ئاسودەبن لەوەی ئەو دراوەی هەڵیان گرتووە یاخود پێیانە ساختە نیە.
دراوی جۆری 100 دۆلاری نوێیەكان وەك لە وێنەكەدا دیارە لەسەر دراوەكە سیمێكی پلاستیكی دانراوە، كە لە هەندێك شوێنی كاغەزەكە بە سیمەكەدا هاتۆتەوە، وەك كیفی لیهاتوە، بۆیە بۆ زانینی ساختە یان دروستی دراوەكە لە ڕێگەی دەرزیەكەوە، لە كیفەكە نزیك دەكرێتەوە، دەبینیت، كە توانای تێپەڕبوونی هەیە بەسەر سیمەكەدا، ئەمەش مانای ئەسڵی دراوەكە نیشان دەدات، بەپێچەوانەشەوە ساختەیە.