وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئه‌مساڵ پێشبینیی ده‌كه‌ین ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می گەنمان هەبێت

 
3 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گه‌نم چاندراوه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریش ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌روبوومه‌ ستراتیژییه‌كانی دیكه‌ش بێته‌ پاڵ ئه‌مه(گه‌نم)‌. ‌
دكتۆر ئەنوەر عومه‌ر وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری هه‌رێم  رایگەیاند: “3 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆنم چاندراوه‌ به‌ گه‌نم چاندراوه و پێشبینیی ده‌كه‌ین ملیۆنێك و 200 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌ممان هه‌بێت ئه‌مساڵ گه‌یشتینیه‌ ئه‌و ئاسته‌ش له‌ خۆبژێوی زیاترە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم زیاتری وت: “وه‌كوو وه‌زاره‌ت بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌روبوومه‌ ستراتیژییه‌كانی كه‌ش بێته‌ پاڵ ئه‌مه‌(گه‌نم) و ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند به‌روبوومێك كرد كه‌ وه‌كوو دانه‌وێڵه‌ حیساب ده‌كرێن زه‌وی بۆ ته‌رخان بكه‌ین و پاڵپشتی جووتیاران بكه‌ین، هاندانیان بۆ بكه‌ین و بازاڕیان بۆ بدۆزینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م به‌روبوومانه‌ش پێش بخه‌ن”.
له‌لایه‌كی ترەوە  دكتۆر سامی محه‌ممه‌د ئەمین پڕۆفیسۆرى  یاریدەدەر و مامۆستای زانكۆ  وتی: “ئێستا حالی حازر ئه‌و شته‌ی كه‌ به‌ ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ گه‌نمه‌”.
دكتۆر سامی محه‌ممه‌د رمین وتیشی: گه‌نمه‌كه‌ “ئه‌توانین به‌و بارانه‌ی كه‌ هه‌مانه‌(ده‌بارێت) بچێنین”.
ئه‌وه‌شی وت: ” له‌ ناوچه‌ی مه‌خموور ئه‌و ناوچانه‌ش پێویستیمان به‌ ئاودێریی هه‌یه‌ بەڵام لە ناوچەکانی تر پێویستمان بە ئاودێری نیە .
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ڕاشیگەیاند : “به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌نم بچێنین ئه‌بێ بێنێرین بۆ به‌غدا سایلۆكان عاید به‌ به‌غدایه‌، دیسان ئه‌توانن زه‌ختێكی سیاسیی-ئیقتیسادیی بكه‌نه‌ سه‌رمان”.