لەرێگای سوود وەرگرتن لە غازی لاوەکی، کۆمپانیای شێل، مانگانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ عێراق دەگێڕێتەوەو رێژەی سوود وەرگرتنیش لەو غازە گەیشتۆتە ٣٠%.
“یان ڤالتمانس” باڵێۆزی ھۆلەندا لە عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای شێل-ی ھاوبەش کە لە بنەرەتدا کۆمپانیایەکی ھۆلەندییە، وەبەرھێنانی گەورە لە کەرتی وزەی عێراقدا دەکات بەتایبەت لە کێلگەی نەوتی مەجنون و کەرتی غازی سروشتی لاوەکی و لە رێگای سوود وەرگرتن لەو غازە لاوەکییەی کە لە کێلگەکانی نەوتی باشوورەوە بەرھەم دەھێنرێت، رۆژانە ١٧ ملیۆن دۆلار بۆ عێراق دەگەرێتەوەو لەئێستادا بەرێژەی ٣٠% سوود لەو غازە وەردەگیرێت.
پێشتر عێراق ساڵانە بەبەھای زیاتر لە ١٥ ملیار دۆلار غازی سروشتی لاوەکی دەسوتان و بەفیرۆ دەچوو، بەڵام لەدوای مۆرکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای شێڵ و میتسیۆبۆشی پێشبینی دەکرێت بەفیرۆدانی غازی سروشتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکات.