بازرگانێكی كورد له‌ ئه‌مه‌ریكا 10%ی‌ پشكه‌كانی كارگه‌كه‌ی به‌سه‌ر 2 هه‌زار كرێكار دابه‌ش ده‌كات

 
ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا بڵاویانکردۆتەوە چۆبانی كه‌ بازرگانێكی كوردی باكووری كوردستانه‌ و له‌ ئه‌مه‌ریكا كارگه‌ی ماستی دامه‌زراندوەو رایگەیاندوە : 10%ی‌ پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی به‌سه‌ر 2 هه‌زار له‌ كرێكارانی كارگه‌كه‌یدا دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌و بازرگانه‌ كورده‌ كه‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌ له‌سه‌ره‌تادا و له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا ماستی بۆ چه‌ند ماركێتیكی بچووكی شاره‌كه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ ده‌كرد‌، تا ئه‌و كاته‌ی ره‌واجی ماسته‌كه‌ی ناچاریكرد كاره‌كه‌ی له‌ ماڵ بباته‌ ده‌ره‌وه‌ و كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماست دابنێت به‌ناوی ماستی چۆبانی.
 چۆبانی وتوشیەتی: 10%ی‌ پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی به‌سه‌ر 2 هه‌زار له‌ كرێكارانی كارگه‌كه‌یدا دابه‌ش ده‌كات، وه‌كوو وه‌فایه‌ك بۆ رۆڵ و ماندووبوونیان، چونكه‌ پێكه‌وه‌ كاریان كردوه‌ و ئێستا‌ش ده‌بێت پێكه‌وه‌ شه‌ریكبن.
له‌ نامه‌یه‌كیشدا كه‌ كارگه‌كه‌ی چۆبانی بۆ كرێكاره‌كانی نووسیوه‌ تیایدا هاتووه: ئه‌وه‌ دیاری نییه‌، ئه‌وه‌ به‌ڵێنێكی دوولایه‌نه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ كاركردنی پێكه‌وه بۆ ئامانج و به‌رپرسیارییه‌تییه‌ هاوبه‌شه‌كان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چۆبانی كاردانه‌وه‌ی باشی له‌ راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكیدا هه‌بووه‌، به‌ڵام ماسته‌كه‌ی چۆبانی به‌ ماستی یۆنانی ناوبراوه‌ نه‌ك كوردی.