کۆمپانیای کرایسلەر داوای کشاندنەوەی ملیۆنان ئۆتۆمبێلی خۆی دەکات

 
بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە گێڕی ئۆتۆمبێلەکانی جۆری جێپ مۆدێلی 2014 و 2015 و، دۆچ مۆدێلەکانی 2012 و 2014 ، کۆمپانیای کرایسلەری ئەمریکی بەنیازە زیاتر لە ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان بکشێنێتەوە.
لە باشووری کوردستان بەشێکی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە هەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی بریکاری فەرمیی ئەو کۆمپانیایە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک لە باشووری کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاگادار نەکراوەتەوە.
بەهۆی ئەوەش کە کۆمپانیای کرایسلەر لە باشووری کوردستان بریکاری نییە، لە کاتی دروستبوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی لە ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کۆمپانیایە، خاوەنەکانیان بۆ چاککردنەوەیان پەنا دەبەنە ناوچە پیشەسازییەکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، ئەمەش بازاڕی ئەو پیشەسازییەی گەرمکردووە.