10 فه‌رمان بۆ ده‌ستپێكردنى كارو كاسپییه‌ك

 
فه‌رمانى 1
بزنس پلانه‌كه‌تان بكه‌ن به‌نوسراو
بزنس پلانێك دابڕێژه‌‌و بیكه‌ به‌نوسراو كه‌ نه‌خشه‌رێگات بۆ دیارى بكات، له‌جێبه‌جێ كردنى سه‌ركه‌وتوانه‌ى كار‌و كاسپیتاندا هاوكارییه‌كى زۆرتان ده‌كات
فه‌رمان 2
راوێژو فیچربون له‌بیر نه‌كه‌ن
سوودوه‌رگرتن له‌راوێژ‌و پسپۆڕ‌و به‌تاواناو فێربون‌و راهێنان ده‌رباره‌ى كارو كاسپیتان پێویستییه‌كه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ر له‌ده‌ستپێكردن‌و سه‌ره‌تاى كاره‌كه‌تاندا ره‌چاوى بكه‌یت
فه‌رمانى 3
هه‌ڵبژاردنى شوێنى گونجاو بۆ كار
به‌سه‌رنجدان له‌جۆرى كاره‌كه‌تان، پێویسته‌ شوێنى گونجاوو كڕیارپه‌سه‌ند به‌وردى هه‌ڵبژێرن، كه‌ مه‌رجێكى گرنگى سه‌ركه‌وتنتانه‌
فه‌رمانى 4
دابین كردنى دارایى بۆ پڕۆژه‌كه‌تان
له‌وه‌ بكۆڵنه‌وه‌ كه‌ ئاسا كارو كاسپییه‌كه‌تان ئاسانكارى بانكى‌و كۆمه‌كى حكومى ده‌یگرێته‌وه‌ یاخود نا؟ به‌ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌مو لایه‌نه‌نێكى پڕۆژه‌كه‌تان جارێكیتر به‌قوڵى بیربكه‌نه‌وه‌ بڕیارى كۆتایى بده‌ن
فه‌رمانى 5
مۆتَه‌تى كار وه‌ربگره‌
مۆڵه‌تى پێویست بۆ ده‌ستپێكردنى كاره‌كه‌تان به‌زوترین كات وه‌ربگره‌
فه‌رمانى 6
هه‌یكه‌لى یاسایى كاره‌كه‌ت یه‌كلایى بكه‌ره‌وه‌
ته‌واو خۆت له‌وه‌دا یه‌كلایى بكه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ڕوى توانا‌و سه‌رمایه‌وه‌ پێویستت به‌هاوبه‌ش هه‌یه‌ یان نا؟ ده‌ته‌وێت 100% موڵكایه‌تى به‌ناوى خۆته‌وه‌ بێت یاخود ده‌ته‌وێت پشكدار بێت؟
فه‌رمانى 7 ناوێكى بازرگانى گونجاوى بۆ هه‌ڵبژێره‌
چه‌ند ناوێكى گونجاو دیاریبكه‌  كه‌ تواناى بوون به‌براندى هه‌بێت، ده‌توانیت داواى هاوكارى له‌كه‌سانى شاره‌زا بكه‌یت‌و پرس‌و را به‌خه‌ڵكى تر بكه‌یت ده‌رباره‌ى ئه‌و ناوانه‌ى هه‌ڵتبژاردون، هه‌ڵبژاردنى چه‌ند ناوێك پێویسته‌ چونكه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و ته‌نها ناوه‌ى له‌به‌رچاوتان گرتوه‌ له‌ڕوى یاساییه‌وه‌ نه‌توانیت تۆمارى بكه‌یت.
فه‌رمانى 8
كۆدو وه‌سڵى یاسایى له‌بیر مه‌كه‌
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ سه‌باره‌ت به‌كۆدى كارگه‌و وه‌سڵى یاسایى‌و كۆدى ئابورى وه‌ربگره‌ تا توشى گرفت نه‌بیت
فه‌رمانى 9
به‌كارهێنانى هێزى مرۆیى
هێزى مرۆیى شایسته‌ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌‌و دارایى هه‌ر كۆمپانیایه‌كه‌. ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى كاره‌كه‌تان له‌بازاڕى كاردا به‌دواى ئه‌و جۆره‌ له‌هێزى كاردا بگه‌ڕێ‌و شایسته‌ترینه‌كان هه‌ڵبژێره‌
فه‌رمان 10
ریكلامى گونجاو
ئاشكرایه‌ هه‌ر كارو كاسپییه‌ك پێویسته‌ خۆى به‌خه‌ڵكى بناسێنێت تا ببنه‌ كڕیارى تۆ. باشترین رێگه‌ بۆ خۆناساندنت ریكلامه‌، هه‌وڵبده‌ سوود له‌و كه‌سانه‌ وه‌ربگریت كه‌ له‌كارى ریكلامكردندا كارامه‌و شاره‌زان
چه‌ند پێشنیارێك بۆ ماركێتینى كارو كاسپى بچوك
ئامانجه‌كه‌تان دیارى بكه‌و له‌ركه‌به‌ره‌كانتان بكۆڵنه‌وه‌
ئه‌وه‌ دیاربكه‌ كه‌ كام به‌ش له‌كڕیاران ده‌رباره‌ى چالاكییه‌كانى ماركێتین ى ئێوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج؟
ركه‌به‌ره‌كانتان باشتر بناسن‌و لیستێك ده‌رباره‌ى باشترین چالاكییه‌كانى ئه‌وان ئاماجه‌ بكه‌ن
وێبسایته‌كه‌تان ئاماده‌ بكه‌ن
له‌ئه‌درێسى سایته‌كه‌تان ئه‌و وشه‌ سه‌ره‌كیانه‌ به‌كاربهێنه‌ كه‌ نیشانه‌ى چالاكییه‌كانى ئێوه‌ن.
دیزاینى وێبسایته‌كه‌تان به‌جۆرێك بێت كه‌ سوك‌و ئاسان په‌یامى ئێوه‌ به‌كڕیار بگات‌و زانیارى ته‌واویان پێبگات‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دروست بكات
گرنگییه‌كى زیاتر به‌خۆنمایش كردن بده‌
لیستێك له‌و سایتانه‌ ئاماده‌ بكه‌ كه‌ زۆرترین سه‌ردان ده‌كرێن‌و هه‌وڵبده‌ ریكلامیان تێدا بكه‌یت. ده‌توانیت له‌و سایتانه‌و له‌سایتى خۆتدا‌و له‌یوتیوپدا ریكلامى سه‌رنجڕاكێش به‌كوالێتى به‌رز نمایش بكه‌یت كه‌ گوزارشت له‌باشى كاڵاو به‌رهه‌مه‌كانتان بكات. 
بایه‌خ به‌ناوه‌ڕۆكیش بده‌ن
ده‌توانن به‌شێكى تایبه‌تى له‌سایته‌كه‌تاندا بۆ فێربونى ئه‌وانه‌ ته‌رخان بكه‌ن كه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن. هه‌وڵبده‌ن گرنگى به‌ناوه‌ڕكى وێبسایته‌كه‌ بده‌ن‌و زانیارى گونجاو ده‌رباره‌ى چالاكییه‌كانتان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له‌یاد مه‌كه‌ن
ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى وه‌ك فه‌یسبوك‌و تویته‌ره‌وه‌ په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆتان بكه‌نه‌وه‌و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كڕیارو خه‌ڵكى دیكه‌شدا ببه‌ستن، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌باشترین ئه‌و رێگایانه‌ى چالاكى‌و كالاو به‌رهه‌م‌و كارو كاسپیتان به‌خه‌ڵكى ده‌ناسێنێت
ماركێتین له‌ڕێگه‌ى ئیمه‌یل‌و ڤایبه‌ره‌وه‌ بكه‌
ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ڕێگا ئاسان‌و بێ به‌رامبه‌ره‌كانى ریكلامكردن‌و دۆزینه‌وه‌ى بازاڕ‌و په‌یدا كردنى كڕیار ئیمه‌یل‌و ڤایبه‌ره‌، له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن خزمه‌تگوزارییه‌كانى خۆتان باشتر‌و زیاتر بۆ كڕیاره‌كانتان نمایش بكه‌ن.
 
ئا: ڕێژەن