زەوی بەسەر هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەش دەكرێت

 
فۆرمی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەشدەكرێت.
 عوسمان قەرەداغی- سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشین، ئاشكرایكرد: لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتونەتە ئەو بڕیارەی لە ئایندەیەكی نزیكدا فۆڕمی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر كرێنشیناندا دابەشدەكرێت.
 وتیشی: كرێنشینانی فەرمانبەر لەرێگەی فەرمانگەكانیانەوە فۆڕمەكانیان پێ‌ دەگات و هاوڵاتیانیش سەردانی كۆمەڵەی كرێنشینان دەكەن و فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕدەكەنەوە.