ئه‌كته‌ری به‌ریتانی كیت وینسڵت، پاڵه‌وانی فیلمی تایتانیك‌و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی سینمایی، میدالیای جۆری (CBE) له‌لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیاوه پێبه‌خشرا وه‌كو رێزلێنان بۆ كۆی كاره هونه‌رییه‌كانی، له‌كۆشكی پاكنگهام شاژن به‌ده‌ستی خۆی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شكردو له‌كیت-ی پرسی ئایا پیشه‌كه‌ی خۆی خۆشده‌وێت وه‌كو ئه‌كته‌رێك؟ كیتیش له‌وه‌ڵامدا وتی كه عاشقی پیشه‌كه‌ی خۆیه‌تی‌و زۆریش چێژی لێوه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و پیشه‌یه‌ی كه له‌هه‌موو شتێكی تر زیاتر عاشقێتی دایكایه‌تییه، له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌شه‌وه وتی: زۆر شانازی به‌و خه‌ڵاته‌وه ده‌كات به‌تایبه‌تی كه شاژن خۆی پێشكه‌شی كردووه.
شایانی باسه كیت وینسڵت بۆ ئه‌و بۆنه‌یه قاتێك ته‌نوره‌و چاكه‌تی ره‌نگی كلی له‌به‌ركردبوو كه له‌دیزاینی خانه‌ی ئه‌لیخاندرۆ مكوینه، گه‌لێك له‌سایته‌كانی فاشن‌و مۆدیل ستایشی ئه‌و ستایڵه‌یان كرد كه پێوه‌ی ده‌ركه‌وتبوو.