به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی که‌می کاره‌با و وه‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌ی کاره‌بای به‌سره، حکومه‌تی عیراق گازی سروشتی له ئێران ده‌کڕێت.
موجێب ئه‌لحه‌سه‌نی سه‌رۆکی کۆمسیۆنی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، حکومه‌تی عیراق به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی کاره‌با بۆ هاووڵاتیان و وه‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌ی کاره‌بای به‌سره، 50 ملیۆن مه‌تری چوارگوشه گازی سروشتی له ئێران ده‌کڕێت و گرێبه‌ستێکیش له‌وباره‌یه‌وه له‌نێوان دوو وڵات واژۆ کراوه.
موجێب راشیگه‌یاندووه له‌ئێستادا راکێشانی بۆرییه‌کی گاز له‌نێوان ئێران و عیراق له ته‌واو بووندایه که 82% کاره‌کانی ته‌واو بووه، ئه‌و هێڵه به درێژایی 9 کیلۆمه‌تره.