بانکی جیهانی: پلانی چاکسازی سعودیە کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ ناوچەکەش

دوای راگەیاندنی پلانی درێژخایەنی چاکسازی لە ئابووری سعودیە و ئابووری بێ نەوت، بانکی جیهانی رایگەیاند ” ئەو پلانە جگە لە پێشخستنی گەشەی ئابووری سعودیە، پێشخستنی ئابووری ناوچەکەش بەدوای خویدا دەهێنێت”.



نادر عەبدولەتیف محەممەد، بەرپرسێکی باڵای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، “پلانی چاکسازی کە تا ساڵی 2030 دەخایەنێت، بەرنامەیەکی گۆڕانکاری بە هیوایە و، و ئەگەر جێبەجێبکرێت، کاریگەرییە ئەرێنییەکانی جگە لە سەر گەشەکردنی ئابووری سعودیە، بە سەر ناوچەکەیشەوە بەدەر دەکەوێت”.



ئەو بەرپرسەی بانکی جیهانی دەڵێت: “ئارمانجی سەرەکی ئەو بەرنامەیەی سعودیە ئەوەیە کە سنوورێک بۆ پشتبەستن بە نەوت دابنرێت بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری ئەو وڵاتە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دروستکردنی هەڵی کار”.



پلانەکەی شازادەی سعودیە محەممەد بن سەلمان تا ساڵی 2030 دەخایەنێت و چەندین کەرتی جیاواز دەگرێتەوە کە لە سعودیە بە شۆڕشی ئابووری ناودەبرێت.