ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی وزەی توركیاوە بڵاویكردەوە، کۆمپانیایەکی نەوت كە سەر بە حكوومەتی توركیایە، ھەوڵدەدات بە ھاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە دوو كێڵگەی گازیی كوردستاندا وەبەرھێنان بكات.
سەرچاوەكەی نەوتی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، گەنەڵ ئینێرجی دەخوازێت لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی توركیا لە كێڵگەی باویو میرانی ھەرێمی كوردستان درێژە بەكارەكانییان بدەن و ئاستی بەرھەمی گێڵگەکان بەرزبكەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی توركی مانگی ئازاری ئەمساڵ رایگەیاند ، بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت دووچاری گەورەترین زیان بوونهتهوه.