عیراق گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی رووەكی‌ لە جیهاندا دروست دەكات

 
كۆماری عیراق گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی رووەكی‌لە جیهاندا دروستدەكات كە توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە نزیكەی3 هەزار و 200 تۆن  لە رۆژێكدا. 
حەیدەر نوعمانی بەڕێوەبەری كۆمپانیای یەكێتیی پیشەسازیی خۆراكی عیراق رایگەیاند: پرۆژەكە لەپارێزگای بابل جێبەجێدەكرێت و لە مانگی یانزەی ئەمساڵدا تەواودەبێت، لە ئازاری 2017 دا دەكرێتەوە، تێیدا رۆنی خورماو سۆیا و گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامی بەرهەمدەهێنرێت. 
وتیشی: ئەمە گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی چێشتە لەجیهاندا و دووەم گەورەترین كارگەی لەو شێوەیە لە هۆڵەندایە كە رۆژانە دوو هەزار تۆن ڕۆن بەرهەمدەهێنێت.