پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ڕێگه‌ی‌ (چوارقوڕنه‌-بێستانه‌) ده‌ستیپێكرد

 
هه‌رچه‌نده‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ گرفتی‌ بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دروستكردوه‌، به‌ڵام له‌سنوری‌ ڕاپه‌ڕین به‌هۆی‌ گرفتی‌ زۆر له‌ڕێگه‌كه‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ڕێگه‌ی‌ (چوارقوڕنه‌-بێستانه‌) ده‌ستیپێكرد.
(به‌ختیار ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاككردن‌و پاراستنی‌ ڕێگه‌وبانی‌ ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند، به‌هۆی‌ بونی‌ چاڵ‌و چۆڵییه‌كی‌ زۆر له‌ڕێگه‌ی‌ (چوارقوڕنه‌-بێستانه‌) بڕیاردرا نۆژه‌نبكرێته‌وه‌و ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ قیرتاوكردنی‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ ده‌ستیپێكرد، دوای‌ ته‌واوبونیشی‌ به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ڕێگه‌ی‌ (ڕانیه‌-سلێمانی‌) گرفته‌كانی‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن.
وتیشی‌:”به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدا ده‌بین بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانین وێڕای‌ قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ری‌ كۆمه‌ڵێك گرفتی‌ ڕێگه‌وبان له‌سنوره‌كه‌دا بكه‌ین”.
پێشتر بڕیاربوو ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (ڕانیه‌-دوكان) دووساید بكرێت، به‌ڵام قه‌یرانی‌ دارایی‌ ڕێگری‌ له‌و پرۆژه‌یه‌ كرد.