جۆن ناش، سەرۆکی گەشەپێدان لە بانکی جیهانی، لەکاتی بەشداریکردنی لە رووماڵێکی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە عێراق دەکرێن، دەبنە هۆی ئەوەی ئابووری وڵاتەکە بەرەو هەستانەوە ببات، لە وەڵامدا دەڵێت “بەپێی ئەزموونی خۆم دەتوانم بڵێم تێڕوانینێکی باشم هەیە، بەهۆی ئەو یاسا باشانەی لە عێراقدا هەن بۆ ئەوەی لەو قەیرانە دەربازی بێت”.
جۆن ناش، پێیوایە ئەو یاسایانەی ئێستا لە عێراق هەن “زۆر باشترن لە یاساکانی پێشوو ئەگەر جێبەجێ بکرێن”.
سەرۆکی گەشەپێدان لە بانکی جیهانی، بەپێویستی دەزانێت لەو قەیرانە داراییە “حکومەتی عێراق پارە زیاتر پاشەکەوت بکات لەوەی زیاتر خەرج بکات، دەشبێت تێڕوانینێکی روونی بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە هەبێت”.
جۆن ناش، سەرۆکی گەشەپێدان لە بانکی جیهانی، پێشیوایە “دابەزینی نرخی نەوت هاندەرێک دەبێت بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق بیر لە داهاتی دیکە بکاتەوە بۆ ئەوەی ئابوورییەکی سەقامگیری هەبێت”.