سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكردووە كە هەرچەندە نرخی نەوت زیادیكردووە، بەڵام بەهۆی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی و نەوتی هەرێمی كوردستان داهاتی هەرێم زیادینەكردووە.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمرۆِ چوارشەمە 27ی نیسان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەروو، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا كەمترە لە (500) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، بۆیە ناتوانرێت پێداچوونەوە بە خشتەی پاشەكەوتكرنی موچەی فەرمانبەراندا بكرێت”.
سەفین دزەیی، ئاماژەشی بەوەكرد، لەگەڵ بە دەستهێنانی داهات لە لایەن وەزارەتی داراییەوە، راستەوخۆ لە سەرەتای مانگی نیسان دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان.