دیداری ئابووری مێری دەستی بەکارەکانی کرد

دیداری ئابووری مێری
٢٠١٦ یەکەمین دیداری لەو جۆرەیە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، و لە
بەرواری ٢٧-٢٨ نیسانی ٢٠١٦ لە هەولێر ساز دەکرێت.

 

ئامانج لە دیدارەکە بریتیە لە تاوتوێکردنی
ئابووری ووڵات و پێویستی بەپەلەی ڕێفۆرمی ڕیشەیی
.

ئەم دیدارە لە کاتێکدا
ئەنجام دەدرێت کە عێراق و هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی دژواری ئابووری و دارایی تێپەڕدەبن،
درککردنی هەردوو حکومەت بۆ خۆ ڕزگارکردن لە مۆدێلی دەوڵەتی مشەخۆری و دووبارە ڕێکخستنەوەی
پێکهاتەی ئابووریەکەیان.

 

لەم چوارچێوەیەدا، کاراکتەرە ناوخۆییەکان دەڕواننە ئەو مۆدێلانەی
کە لەسەر ئاستی جیهان سەرکەوتوو بوونە و ڕێنمایی بەخشن بۆ ناوخۆ
.

دیداری ئابووری مێری
بە بەشداری داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاردەران و ئەکادیمیستان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ئەنجام
دەدرێت بۆ تاوتوێکردنی چاکسازی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

لە ماوەی دوو ڕۆژدا،
دیداری ئابووری مێری تیشک دەخاتەسەر پێویستی چاکسازی لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتی،
ئەو تەوەرانەی کە دیبەیتیان لێوەدەکرێت بریتین لە
:

·عێراق و هەرێمی کوردستان: سیاسەت و ئابووری لە ووڵاتێکی مشەخۆر

·جیۆپۆلەتیکس و ئەگەری بوژاندنەوەی ئابووری

·چاکسازی کەرتی گشتی و تەرخانکردنی بوودجە

·بەڕێوەبردنی وزە و پاڵپشتی و داهاتەکان

·سەروەری یاسا و بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵی

·چاکسازی کەرتی گشتی: پەرەپێدانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندی

·چالاککردنەوەی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ لە کوردستان

·کەرتی دارایی – پەرەپێدانی بەدەستهێنانی قەرز و بنیاتنانی
متمانە