سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند: زۆربه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نەوت تووشی كورت هێنانی بودجه‌ بوون

 
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت نزیكه‌ی 400 ملیار دۆلار زیان له‌وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ویت.
مه‌سعود ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2015 به‌ هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان 390 ملیار دۆلار زیان له‌ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ تایبه‌تی ئێران كه‌وتووه‌.
مه‌سعود راشیگه‌یاندووه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی 2016 دا بڕی 100 بۆ 150 ملیار دۆلار زیان له‌و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌وێت.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایشیكردووه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت زۆربه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تووشی كورت هێنانی بودجه‌ بوون و گه‌شه‌ی ئابووری زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ وه‌ستاوه‌.
جێی باسه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌هاوینی ساڵی 2014 زیاتر له‌ 100 دۆلار بوو، به‌ڵام دواتر نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ ژێر 40 دۆلار كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ 12 ساڵی رابردوودا كه‌مترین نرخی نه‌وت بووه‌.