له‌كاتێكدا كه گه‌شه‌ى ئابورى جیهانى به 3.4% مه‌زه‌نده ده‌كرێت‌و ره‌ونه‌قى ئابورى له‌بازنه‌ى یۆرۆدا “یه‌كه‌ى دراوى ئه‌وروپا” ده‌مێكه بارگه‌و بنه‌ى پێچاوه‌ته‌وه‌و ریتمى گه‌شه له‌ئابورییه تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌كانى وه‌ك چین‌و هندستانیشدا له‌سست بووندایه، گه‌شه‌ى ئابورى له‌كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیا له‌وپه‌ڕى گوڕ‌وتین‌و به‌هێزیدایه.
نیكۆلا باوه‌رزى ئابوریناس‌و توێژه‌رى فه‌ره‌نسى، له‌ناوه‌ڕستى مانگى 2014دا، له‌هه‌فته‌نامه‌ى “لۆپۆن”ى فه‌ره‌نسیدا راپۆتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌شه‌ى ئابورى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیا له‌ئه‌مساڵى 2014دا رێژه‌ى 5.3% تێده‌په‌ڕێنێت‌و تا ساڵى 2016ش ده‌گاته 6%. له‌نێو ده وڵاتى جیهاندا كه به‌رزترین رێژه‌ى گه‌شه‌ى ئابورییان تۆمار كردووه له 2014دا، شه‌ش وڵاتیان له‌كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیادان، كه گرنگترینیان “ئه‌نگۆلا، ئه‌سیوپیا، نێجیریا”ن. كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیا بووه به‌یه‌كێك له‌قوتبه گرنگه‌كانى راكێش كردنى سه‌رمایه‌ى بیانى، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه له‌ساڵى 2013دا زیاتر له50 ملیار دۆلارى به‌ره‌و لاى خۆى راكێشاوه.
سه‌ربارى توندوتیژى‌و جه‌نگه‌كانى ناوخۆ‌و هه‌روه‌ها ته‌شه‌نه‌كردنى نه‌خۆشییه‌كانى وه‌ك “ئایدز”و “ڤایرۆسى ئیبۆلا”ش، كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیا به‌بۆچونى باوه‌رز به‌پانتاییه‌كى نوێى سه‌رمایه‌ى جیهانیى داده‌نرێت. له‌م نێوه‌دا نێجیریا به160 ملیۆن دانیشتوانه‌وه، كه پێشبینى ده‌كرێت تا ساڵى 2050 له 400 ملیۆن كه‌س نزیك بێته‌وه، به‌گه‌شه‌ى ئابورى 8.5% له‌ریزى پێشه‌وه‌ى هێزه ئابورییه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیادایه، هه‌رچه‌نده كاره تیرۆریستییه‌كانى رێكخراوى “بۆكۆحه‌رام” هه‌ڕه‌شه له‌ئارامى سیاسى نێجیریاش ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا به‌وته‌ى باوه‌رز وڵاته به‌هێزه‌كانى ئه‌فه‌ریقیا له‌نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا جێگه‌ى هێزه ئابورییه‌كانى ئاسیا ده‌گرنه‌وه.
به‌بۆچوونى ئه‌م ئابوریناسه، یه‌كێك له‌بزوێنه‌ره گرنگه‌كانى گه‌شه‌ى ئابورى ئه‌فه‌ریقیا، دانیشتوانه‌كه‌یه‌تى، دانیشتوانى ئه‌فه‌ریقیا كه ئێستا نزیكه‌ى یه‌ك ملیار كه‌سه، پێشبینى ده‌كرێت له‌ساڵى 2050دا ببێته 2 ملیاردو 400 ملیۆن كه‌س‌و له‌ساڵى 2100دا به4 ملیار‌و 200 ملیۆن كه‌س. له‌به‌رئه‌وه به‌گومانى نیكۆلا باوه‌رز ئارامى ئه‌فه‌ریقیا ده‌ره‌نجامى خواستى ناوخۆییه‌تى‌و بزوێنه‌ره‌كانى گه‌شه‌ى بریتین له‌هاتنه‌خواره‌وه‌ى خێراى رێژه‌ى هه‌ژارى‌و به‌هێواشى دروستبوونى چینێكى ناوه‌ڕاست كه هه‌ر ئێستا نزیكه‌ى 350 ملیۆن كه‌س له‌دانیشتوانى وڵاتانى ئه‌فه‌ریقیا پێكده‌هێنن. هه‌ر ئێستا كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیا دووه‌مین بازاڕى جیهانى كۆمینیكه‌یشن “په‌یوه‌ندییه‌كان”ه‌و گه‌شه‌ى ئابورى نه‌ك ته‌نها پشتئه‌ستوره به‌گه‌شه‌ى پیشه‌سازى، به‌ڵكو پشتى به‌گه‌شه‌ى كشتوكاڵى‌و پیشه‌سازیى گه‌شتیاریش به‌ستووه، به‌وته‌ى باوه‌رز، ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا ها‌وكارێكه بۆ رێگرتن له‌وێرانكردنى ژینگه‌و یه‌كێك له‌خاڵه به‌هێزه‌كانى ئه‌فه‌ریقیا به‌پاكژى مانه‌وه‌ى ژینگه‌كه‌یه‌تى.
ئیمتیازێكى دیكه یان سه‌رمه‌شقییه‌كى گه‌شه‌ى ئابورى ئه‌فه‌ریقیا، به‌وته‌ى باوه‌رز ئه‌وه‌یه كه فاكته‌رى سه‌ره‌كى گه‌شه‌ى ئابورى له‌م كیشوه‌ره‌دا ده‌وڵه‌ته‌كان نین، به‌ڵكو كه‌رتى تایبه‌تییه كه به‌ته‌نها 90% ئیش‌وكارى بۆ خه‌ڵكى ده‌سته‌به‌ر كردووه‌و 70% كۆى چالاكییه ئابورییه‌كانیشى له‌ئه‌ستۆ گرتووه. بزنسكاران‌و كه‌رتى تایبه‌تى ئه‌فه‌ریقى ساڵانه 400 هه‌زار كۆمپانیا داده‌مه‌زرێنن.
نیكۆلا باوه‌رز له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت كه كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیا له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ چوار ئاسته‌نگ‌و ته‌نگه‌ژه‌ى گه‌وره له‌وانه به‌ربه‌ست‌و ته‌نگه‌ژه‌ى تیرۆریزم رووبه‌ڕووه، كه پێویسته له‌ڕێگه‌ى هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌و ئاسته‌نگانه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ى ئابورییدا هه‌ڵگرێت.
ئا:ڕێژەن