بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان دوێنێ بەعسییەكانی سەربە ڕژێمەكەی ئەسەد چەندین ناوچەی ووڵاتیان بەخەستی بۆردومان كردووەو لەئەنجامیشدا نزیكەی (240) كەسیان كوشتووە.
لێژنەی هەماهەنگی شۆڕشی سوریا بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ لەچەندین ناوچەی سوریا پێكدادانی سەخت ڕوویداوەو لەنێوان سوپای ئازادو بەعسییەكان و لەئەنجامی بۆردومانەكانیش لایەنی كەم 240 كەس كوژراون.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، زۆرینەی كوژراوەكانی دوێنێ كەوتوونەتە شارەكانی دیمەشق و ریفەكەیی و حەلەب و دەرعاو حەماو ئیدلەب و حەمس و دێرزورو لازیقیە.