قەتەر هاوکاری عێراق دەکات

 
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، میری وڵاتەكە بڕیاریدا 10 ملیۆن دۆلار وەك ھاوكاری پێشكەش بە عێراق بكات.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: ” شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر بڕیاریدا بە تەرخان کردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی عێراق”.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیاندراوەكەدا روونیكردوەتەوە: “مەبەستی قەتەر لەم هەنگاوە، هاوکاری کردنی هاووڵاتیانی ئاوارەو لێقەوماوانی عێراقە”.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: “جگە لەم ھاوكارییە قەتەر بڕی یەك ملیۆن دۆلاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی فەلوجە تەرخان کرد، لە رێگەی مانگی سووری قەتەری دەگەیەنرێت بە خەڵكی فەلوجە”..
ئەمە لە كاتێكدایە عێراق تووشی قەیرانی سیاسی و دارایی ھاتووە، چەند رۆژێك لەمەوبەر ئیماراتیش، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەك ھاوكاری دا بە عێڕاق.