دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى سه‌ر به‌رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له‌بازاڕى كار‌و كرێكاران ده‌كۆڵێته‌وه‌و ئامانجى سه‌ره‌كى دابینكردنى كارى شیاوه بۆ ئه‌و پیاو‌و ژنانه‌ى توانای كاریان هه‌یه‌و له‌ته‌مه‌نی كاركردندان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى كاتێك كه له‌ساڵى 1919دا كۆنفرانسى ئاشتى له‌كۆشكى ڤێرساى ده‌به‌سترا، دامه‌زراندنى خۆى راگه‌یاند، به‌و پێیه‌ى ئاشتى دادپه‌روه‌رانه‌و هه‌میشه‌یىو راسته‌قینه به‌دینایه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى دادى كۆمه‌ڵایه‌تى بنیاتنه‌نرابێت. رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى تا هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى وابه‌سته‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان بوو، دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه، ساڵى 1946 چووه پاڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌م رێكخراوه كه هه‌وڵى به‌ستاندار كردنى هه‌لومه‌رجى كار‌و دیاریكردنى كرێى گونجاوو هه‌شت كاتژمێر كار‌و سه‌لامه‌تى شوێنى كاركردن ده‌دات له‌ڕێگه‌ى كۆمه‌ڵه‌و یاسا‌و رێساوه، له‌سێ ئۆرگانى سه‌ره‌كى پێكدێت:
یه‌كه‌م، كۆنفرانسى كارى نێوده‌وڵه‌تى كه گرنگترین ئۆرگانى رێكخراوه‌كه‌یه‌و هێڵه گشتییه‌كانى سیاسه‌تى رێكخراوه‌كه داده‌ڕێژێت، بڕیار‌و راپۆرت ده‌رده‌كات‌و رۆڵى یاسادانان ده‌بینێت. هه‌موو وڵاتانى جیهان ئه‌ندامن له‌م رێكخراوه‌دا كه هه‌ریه‌كه‌و چوار نوێنه‌ریان هه‌یه (دوانیان نوێنه‌رى ده‌وڵه‌ت‌و یه‌كێكیان نوێنه‌رى كرێكاران‌و یه‌كێكیشیان نوێنه‌رى خاوه‌نكارانن).
دووه‌م، ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن، كه 56 ئه‌ندامه‌و بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت. 28یان نوێنه‌رى ده‌وڵه‌ته‌كانن (كه 10یان نوێنه‌رى وڵاته پیشه‌سازییه‌كانن‌و ئه‌ودوایان به‌هه‌ڵبژاردن ده‌بنه ئه‌ندامى ده‌سته‌كه)، 14یان نوێنه‌رى كرێكارانن‌و 14شیان نوێنه‌رى خاوه‌نكارن. ئه‌م ده‌سته‌یه بڕیاره‌كانى رێكخراوه‌كه جێبه‌جێده‌كات‌و بودجه‌ى ساڵانه‌ى رێكده‌خات.
سێهه‌م، نوسینگه‌ى كارى نێوده‌وڵه‌تى، كه رۆڵى سكرتاریه‌تى رێكخراوه‌كه ده‌بینێت‌و له‌ژێر چاودێرى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردندا كار ده‌كات.
ساڵى 1968، رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى خه‌ڵاتى نۆبڵى پێبه‌خشرا، به‌و پێیه‌ى كارى بۆ به‌دیهێنانى ئاشتى له‌نێوان چینه‌كان‌و به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌ریى بۆ كرێكاران‌و هاریكاریى ته‌كنه‌لۆژیاى وڵاتانى گه‌شه‌كردووى كردووه.
بنكه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م رێكخراوه له‌شارى جنێڤى سویسرایه‌و ساڵانه له‌مانگى حوزه‌یراندا كۆنفرانسى خۆى ده‌به‌ستێت.
ئا:ڕێژەن