بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت کۆبونەوەکەی دۆحە ھەنگاوێکی ئەرێنی بوو، سەرەرای ئەوەی کە ھیچ ئاکامێکیشی لێ نەکەوتەوە.
زەنگەنە جەختی لەسەر سیاسەتی نەوتیی وڵاتەکەی کردەوە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەم بۆ پێش سەپاندنی سزا نێودەوڵەتیەکان، بەڵام دوپاتیشی کردەوە پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێکیش دەکەن کە سەقامگیری بۆ بازاری نەوت بگەرێنێتەوە.
وتیشی بەگەرخستنی وتووێژەکان لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک ئەو ھەنگاوەیە کە پێویستە بنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد دوای ئەوەی لە مانگی کانونی دوومی ئەمساڵدا لابردنی سزا نێودەوڵەتیەکان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە،وڵاتەکەی رۆژانە بری یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر لە جاران بەرھەم ھێناوەو دوپاتیشی کردەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر زیادکردنی بەرھەم تا دەگەنە ئاستی بەر لە سەپاندنی سزا نێودەوڵەتیەکان.