ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە “یەدەگی دراوی نەختینەی عێراق بریتیە لە 55ملیار دۆلارو 80 تۆن ئاڵتون”.
سەرحان ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند “یەدەگی دراوی نەختینەی عێراق بریتیە لە 55ملیار دۆلارو 80 تۆن ئاڵتون”.
ڕاشی گەیاند “یەدەگی دراوی نەختینەو ئاڵتونی عێراق ساڵ لەدوا ساڵ بەرەو كەمبونەوە دەچێت بەتایبەتی یەدەگی دراوی دۆلار”.
هەروەها جەغتی لەسەر ئەوە كردەوە كە یەدەگی دراوی نەختینەی عێراق لەبانكی ناوەندی عێراق تەنها 55 ملیار دۆلارەو یەدەكی ئاڵتونیش بۆتە 88 تۆن”.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندبو كە “یەدەگی بانك لەنێوان 57بۆ 61 ملیار دۆلارە”.