بەهۆی كەمبوونەوەی نرخی نەوت ئەو وڵاتانەی بۆ دابینكردنی بودجەیان پشت بە نەوت دەبەستن رووبەرووی قەیرانی زۆر بوونەوتەوە.
فەنزویلا كە یەكێكە لە وڵاتە گەورەكانی بەرهەمهێنەری نەوت، لە ئێستادا رووبەرووی قەیرانێكی گەورە بووەتەوە.
بەپێی دواین راپۆرتی میدیا جیهانییەكان بەهۆی قەیرانی كەمبوونەوەی نرخی نەوت و وشكەساڵی كارەبای نیشتیمانی ئەو وڵاتە رۆژانە 4 كاتژمێر كەمبووەتەوە.
تەنانەت چەند هەفتە پێش ئێستا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە داوای كردبوو هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە زیاد خەرجكردنی وزەو باسی لەوە كردبوو ژنان دەتوانن بە بەكارنەهێنانی ئامێری قژوشككردنەوە بەشێك لە بەكارهێنانی وزە بۆ وڵاتەكەیان كەمبكەنەوە.
قەیرانی دارایی بەتوندی رووبەرووی ئەو وڵاتە بووتەوەو چەندین كەلوپەلی سەرەكی ژیانی رۆژانە كەمی كردووەو هەندێك لە كارگە گەورەكان داخراون.
ئەمە لەكاتێكدا فەنزویلا دوای سعودییە زۆرترین یەدەگی نەوت و گازی هەیە لەجیهاندا.
خاوەنی زۆرترین نەوتی نا تەقلییدییە لە جیهاندا و یەكێكە لە 10 وڵاتە گەورەكەی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا و پلەی سێیەم لە ئۆپیك هەیە.
وێرای ئەوەی جوگرافیای ئەو وڵاتە جۆراو جۆرەو دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی جۆراو جۆر بەڵام 70 لەسەدی بودجەكەی پشتی بە نەوت بەستووەو بەوەش ئابوری وڵاتەكە ناجێگرە.