مەقدیسی لەڕژێمەكەی ئەسەد جیابوویەوەو بەعسییەكانیش ماڵەكەیان سووتاند

 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوریاو راكردنی بۆ شاری لەندەن، دوێنێ‌ بەعسییەكان ماڵی (جیهاد مەقدیسی) یان سووتاند.
بەپێی بەیاننامەیەكی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی، دوێنێ‌ (جیهاد مەقدیسی) ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوریا شاری دیمەشقی جێهێشتووەو وازی لەدەسەڵاتی بەعسییەكان و ئەسەد هێناوەو ئێستاش لەشاری لەندەن نیشتەجێیە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەش بەعسییەكانی سەربە ئەسەد پەلاماری ماڵەكەیان داوە لەناوچەی (مەزە) و سووتاندویانە.
ناوەندی مافی مرۆڤی سوریاش رایگەیاندووە، لەدوێنێوە (جیهاد مەقدیسی) لەڕێگەی فڕۆكەخانەی شاری بەیروتەوە گەیشتۆتە شاری لەندەن و لەڕژێمەكەی بەشار ئەسەد جیابۆتەوە.