بەمەبەستی رێكخستنەوەی ئەو داهات و باجانەی لەرێگەی خاڵەسنوریەكان و فرۆكەخانەكانەوە بە دەست دێت وەزارەتی دارایی لەگەڵ سەرپەرشتیاری هەر (4) خاڵە سنوریە نێودەوڵەتیەكەی هەرێمدا كۆبۆوە.
لەكۆبونەوەكەشدا داوا لەسەرجەم خاڵە سنوریەكان كرا بە بریاری ژمارە (70)ی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پابەندبن كە تایبەتە بە رێكخستنەوەی ئەو باج و داهاتانەی وەردەگیرێن و پێویستە سەرجەمیان لە چوارچێوەی رێنماییە گومرگیەكانی وەزارەتی دارایدا بن.
هاوكات بریاریش درا بە پێداچونەوەكردن بەو كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانەی لە چوارچێوەی كەرتی تایبەتدا لە خاڵە سنورەكاندا كار دەكەن.