پیشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شنگەهاى ڕۆبۆتێك له‌ شێوه‌ى ژندا نمایش دەکرێت

 
چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی تایبەت بە كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنەری رۆبۆت لە شەنگەھای چین بەردەوامە و كەتێیدا 1000 كۆمپانیا بە بەرھەمەكانیان بەشداریان كردووە.
ئەمەی ئەو پێشانگایەی لە ئەوانەی دیكەی جیادەكاتەوە، نمایشكردنی رۆبۆتێك بوو بەناوی  جیاجیا كە ناسراوە بە راوچی چاو، بەھەستەكانی ئامادەبوانی سەرسام كردبوو.
جیا جیا یاخود راوچی چاو، ناوی ئەو رۆبۆتە شۆخ و شەنگەیە، كە سەرنجی ئامادەبوانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، ئەو رۆبۆتە بەشێوەیەك دروست كراوە، ئەگەر بەلایدا تێپەڕی دوو دڵت دەكات كە ئەمە كێچكی راستیە یان رۆبۆتە.
ھۆنیۆ یاھن، ھاووڵاتییه‌ و سه‌ردانى پیشانگه‌كه‌ى كردووه‌ و ده‌ڵێت: كاتێك بێرەدا تێپەڕیم وامزانی مرۆڤێكی راستیە، چەند جارێك بەلایدا تێپەڕیم ولێی وردبوومەوە گوتم ئەوە بۆ ناجوڵێت، بەڵام بۆم دەركەوت ئەمە رۆبۆتە تووشی سەرسوڕمان بووم، كە شێوەی ھەستەكانی لە مرۆڤێكی راستی نزیكە.
لەو پێشانگایە نێودەوڵەتییە 22 وڵات  بەرھەمەكانی خۆیان نمایشكردبوو، كە تێیدا زیاتر لە 1000 كۆمپانیای چینی و زیاتر لە 170 كۆمپانیاش بیانی  ئامادەی بوون ، كەھەریەك لە چین و  ژاپۆن و ھەنگاریا و بەلجیكاش  پشكی شێریان لەدانانی بەرھەمەكان بەركەوتبو. جگە لەمانەش چەند رۆبۆتێكی دیكە  نمایشكرابوون كە بۆ یەكەم جار و بەشێوەیەكی جیاواز كاریان لەسەر كرابوو.
گۆن جۆن، بەڕێوبەری گشتی پێشانگه‌كه‌ گوتى: ئێمەش ھەست دەكەین وەكو ئەوەی سەیری دەكەین، ئەم ئامێرە جوانە تارادەیەك لەژیانی ئێمەوە دوورە، بەڵام ئێستا ئەم پیشەسازییە لە چین زۆر بەربڵاوە، زۆربەی رۆبۆتەكان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان خزمەتگوزاری فراوانیان ھەیە، پێم وابێت ھەبوونی ئەمانە تەنیا مرۆڤی بەتەمەن و منداڵ ناگرێتەوە، بەڵام پێویستە گەنجیش بوونی ھەبێت.
چین یەكێكە لەو وڵاتانەی گرنگیەكی زۆرى بە پیشەسازی رۆبۆت داوە، لەھەمانكاتدا پاڵپشتی ئەو كۆمپانیایانەش دەكات كەلەبواری بەرھەمھێنانی رۆبۆتدا رۆڵیان ھەیە، چونكە پێیان وایە، لەداھاتوو دەبێتە سەرچاوەیەكی دارایی گەورە.