وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئسیلامیی ئێران نایەوێت دەستی بە سیستەمی داراییی ئەمریکا بگات، ئاماژهی بهوهشكرد، ئهوان نیگەرانن ئهوهن پهیوەندیی دارایی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەستپێبکاتەوە.
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، لە زاری محەمەد جەواد زەریفەوە بڵاویكردووهتهوه، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵانەی بەدرۆ خستووەتەوە کە دەڵێن لە بەشێك لە رێککەوتنی ناووکیدا، داوای لە ئەمریکا کردبێ ئێران دەستی بە سیستەمی بانکیی ئەم وڵاتە بگات.
زەریف گوتی: “ئێمە تەنیا ئەوەمان دەوێت ئەمریکا ئەم ترسە لای بانکەکانی جیهان بڕەوێنێتهوه و بتوانن هاوکاریی ئێران بکەن”.
وەزیری دەروەی ئێران، رۆژانی سەرەتای ئەم هەفتەیە، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەو و باسی چۆنێتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گشتگیری هەنگاوی هاوبەش (بەرجام)یان کرد.
ههرچهنده پرۆژەی بەرجام، مامەڵەی بانکەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لەخۆناگرێت، بەڵام ئێران دەڵێت بانکەکانی دیکەی جیهانیش لە ترسی سزای ئەمریکا، ناوێرن لەگەڵ ئێراندا مامەڵە بکەن.