كونفرانسى كار و وه به رهينانى عيراقى و ئه وروپى لەوڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو

كونفرانسى كار و وه به رهينانى عيراقى و ئه وروپى لەوڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو
 
به ئاماده بونى بازرگان و وه به رهێنەرانی شاره كانى عيراق و سفيره كانى وولاتانى عربی و عراق لە ئەسینا كونفرانسى كار و وه به رهينانى عيراقى و ئه وروپى بەڕیوەچوو.
 
لە کۆنفرانسەکەدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بابان ئەحمەد حەمە سور ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی تیایدا ئامادەبوون.
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند: به ئاماده بونى نوينه رى سه روك كومار شيروان الوائلى و بە چاودێری حکومەتی یۆنان کۆنفرانسیكی گەورە لە ئەسینا ئەنجامدرا بە دروشمی كار و وه به رهينانى عيراقى و ئه وروپى بۆ لێک نزیکبونەوەی کاری نێوان هەردوولا ئێمەش وەک ژووری بازرگانی سلێمانی بە ڕەسمی بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسە کراوین تابتوانین ڕای خۆمان بڵێن لەسەر کارکردن و دروستکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا.
 
وتیشی: کۆنفرانسەکە بو هاندانى پروژه ى وه به رهينانی بيانى و ئه وروپىە له عيراق بۆ ئەوەی بتواندرێت لەڕوی کاری بازرگانی و وەبەر هێنانەوە بوژانەوەی ئابوری ڕوبدات لەنێوان هەردوو وڵاتدا.