پۆلیسی كەركوك بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ گەنجێك خۆی خنكاندووەو دوای خۆیشی نامەیەكی جێهێشتووەو هۆكارەكەی روونكردۆتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كەركوك، پۆلیس رایگەیاندووە، ئەو گەنجەی خۆی خنكاندووە ناوی (ع.ن) ەو لەدایك بووی ساڵی (1976) كاری كرێكاری كۆمپانیای نەوتی باكوور بووەو دوێنێ بەهۆی پەتێكەوە لەناو ماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی ئەسرا خۆی هەڵواسیوەو خۆی خنكاندووەو دوای خۆیشی نامەیەكی جێهێشتووەو تێیدا نووسیویەتی، ئەو هیچ كێشەیەكی نییەو تەنها بەهۆی قەرزاریەوە ئەو كارەی كردووە.