چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه‌یان نیشانداوه كه”خیانه‌تی هاوسه‌ری لای ئافره‌تان زیادی كردووه‌و نزیك بۆته‌وه له هه‌مان ئاستی خیانه‌تكردن لای پیاوان.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی عاله‌میه كه له (ئۆنلاین وی ئێس جی)ه‌وه وه‌رگیراوه ڕێژه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌ری لای ئافره‌تان نزیك بۆته‌وه له هه‌مان ڕێژه‌ی خیانه‌ت لای پیاوان، “له‌كاتێكدا هه‌میشه له ڕابردوودا پیاوان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له ئافره‌تان مه‌یلی خیانه‌تكردنیان هه‌بوو.”
هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌شی نیشانداوه كه 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی سه‌رسام بوون به‌و زانیاریانه‌ی زانای بایۆلۆجی ئه‌مریكی، ئه‌لفرێد كینسی، بڵاویكرده‌وه‌و وتیی “نیوه‌ی ژماره‌ی پیاوان‌و چاره‌كی ژماره‌ی ئافره‌تان له‌و وڵاته‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی سۆزدارییان هه‌یه.”
به‌ڵام توێژه‌ران به‌م دواییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن “ڕێژه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌ری لای ئافره‌تان نزیك بۆته‌وه له هه‌مان رێژه‌ی خیانه‌ت لای پیاوان.” له‌نێوان ئه‌و ڕاپرسی‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا ئه‌نجامدراون ڕاپرسیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی-یه كه دامه‌زراوه‌ی زانستی نیشتیمانی ئه‌نجامی داوه و تیایدا ئاماژه‌ی به دابه‌زینی ڕێژه‌ی خیانه‌ت كردووه لای پیاوان له 21% ی ساڵی 1991 بۆ 19% له ساڵی 2010، له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێژه‌یه لای ئافره‌تان له هه‌مان ماوه‌دا له 11% بۆ 14% به‌رزبوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی ڕابردووی زانكۆی ئه‌ندیانا، ئه‌و ڕێژه‌یه لای پیاوان گه‌یشتوه‌ته 23% و لای ئافره‌تانیش بۆ 19% به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، “له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه پاڵنه‌ری خیانه‌تكردن لای ئافره‌تان سه‌رنجراكێشی‌و جوانی، گه‌ڕان به‌دوای سۆز‌و پێ‌زانین، ویستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی نوێی په‌یوه‌ندی,” له هۆكاره خودیه‌كانن.
هۆكاره‌كانی تری وه‌ك گه‌شت‌و مانه‌وه‌ی زۆر‌و تا دره‌نگ له‌گه‌ڵ پیاوان له‌كاتی ئیش‌و زیاتر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پیاوان پاڵنه‌رن بۆ نه‌وه‌ی نوێی ئافره‌تانی ئیشكه‌ر.
هه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه سایتی ماتش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه 77% ی ئافره‌تان پێویستیان به كاتێكی تایبه‌تی‌و خودی ڕاگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی پێداویستی خۆیان بۆ هه‌مان كات راگه‌یاندووه 58%ن.
هه‌روه‌ها 35% ی ئافره‌تان حه‌ز به چوونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه لای پیاوان ته‌نها 23% ه.
هه‌ر به پێی ئه‌و توێژینه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئینته‌رنێت به‌شداری له زیادبوونی ڕێژه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌ری كردووه، به‌جۆرێك زۆر ئاسانه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری نوێ له‌ڕێی ئه‌و تۆڕانه‌وه به‌ده‌ست بهێنرێت كه دواجار ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندی گه‌رم.