سەرلەبەیانی ئەمرۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی بەچاوی بەخۆیوە بینی و كاتژمێر (9:00) بە كاتی كوردستان، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت بە (46) دۆلار و (9) سەنت فرۆشرا و نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاش (WTI) بە (44) دۆلار و (33) سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی دەنگۆی كۆبوونەوەیەكی دیكەی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە روسیا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سڕكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، دوای ئەوەی كۆبوونەوەی دەوحە شكستی هێنا.
دوێنێش سەرەڕای كۆتایی هاتنی مانگرتنی كرێكارانی كەرتی نەوتی كوەیت، ئاسایی بونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی كوەیت، نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەی بەرمیلێك خاوی برنت گەیشتە (44) دۆلار و 60 سەنت و نەوتی خاوی سوكی ئەمریكا (WTI) گەیشتە (43) دۆلار و 73 سەنت.