کاتژمێر 10:40 خولەکی ئەمشەو (20) نیسانی 2016 نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نەوتی خاوی برنت گەیشتە (45) دۆلار و (61) سەنت و بەهەمان شێوە نەوتی خاوی سوكی ئەمریكا (WTI) بەرزبووەوە گەیشتە (43) دۆلار و (73) سەنت.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی لەكاتێكدایە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهۆی ئەوەی كرێكارانی كەرتی نەوتی كوەیت مانگرتنەكەیان شكاندن، نرخی نەوت دابەزینێكی كەمی بەخۆیەوە بینی و نەوتی خاوی برنت بە (43) دۆلار و (26) سەنت فرۆشرا و نەوت خاوی ئەمریكاش (WTI) بە (40) دۆلار و (14) سەنت فرۆشرا.