کۆماری چیک گرنگی بە سلێمانی دەدات

پاش سەردانکردنی شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ ووڵاتی چیک بڕیارە لە داهاتودا چیک پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ شاری سلێمانی پتەو بکات و کاری زیاتر بکات.
 
یاسین ڕەحیم فرج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە سەرۆکایەتی شاندێکی بازرگانان و پیشەسازانی شاری سلێمانی دەکات بۆ کۆماری چیک ڕایگەیاند” شاندەکەی ئێمە کۆمەڵێک لە بازرگانان و پیشەسازانی شاری سلێمانی لەخۆ دەگرێت کە بۆ کاری بازرگانی لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازانی کۆماری چیک لە براغ کۆبونەوەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازیان ئەنجامدا”
 
وتیشی” کۆمپانیاکانی کۆماری چیک خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بۆ کارکردن لەگەڵ سلێمانی و زەمینە سازی دەکەن بۆ ئەوەی چۆن بتوانن دەست بکەن بە کاری بازرگانی لەنێوان هەردولادا”
 
جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا قەیرانی دارای لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هۆکارێکە بۆنەهاتنی کۆمپانیا بازرگانیەکان بۆیە لەگەڵ باشبونی ئەو قەیرانە کۆمپانیاکان ئامادەن کارەکانیان بهیننە کوردستان.