١. Maybach Exelero یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە وەرزشییە ئەفسانەیییەکان کە لە لایەن کۆمپانیای مایباخی ئەڵمانییەوە بەرهەمهێنراوە و لە ساڵی ٢٠٠٤دا کەوتە نێو بازاڕەکانەوە. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە ٨ ملیۆن دۆلارە.
٢. Lamborghini Veneno ئەم ئۆتۆمبێلەش نمونەیەکی سنورداری لامبەرگینییە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە بۆنەی یادکردنەوەی ٥٠ ساڵەی لامبەرگینیدا نمایش کرا و تەنها ٣ دانەی لێفرۆشرا. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە ٤،٥ ملیۆن دۆلارە.
٣. Lykan Hypersport ئەم ئۆتۆمبێلە لە لایەن کۆمپانیایەکی لوبنانییەوە بەرهەمهێنراوە کە بارەگاکەی لە شانشینی ئیماراتی یەکگرتووە و بە یەکێک لە نایابترین ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت لە جیهاندا. ئەوپەڕی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە ٣٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ٣،٤ ملیۆن دۆلارە.
٤. Bugatti Veyron ئۆتۆمبێلی بوگاتیی بەناوبانگ ئەوپەڕیی خێراییەکەی دەگاتە ٤٠٨،٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی٢،٤ ملیۆن دۆلارە.
٥. Lamborghini Reventon بە یەکێک لە گرانترین ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت لە جیهاندا کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا نمایشکرا. ئەوپەڕیی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە ٣٥٥کیلۆمتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ٢ ملیۆن دۆلارە.
٦. Pagani Zonda Cinque Roadster ئەم بەرهەمە نمونەت ئەندازیاریی بەرز و نایابە لە دروسکردنی ئۆتۆمبێلدا کە خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوپەڕیی خێراییەکەشی ٣٥٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا. نرخەکەشێ دەگاتە ١،٨٥ ملیۆن دۆلار.
٧. Aston Martin One-77 ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمی کۆمپانیای ئاستۆن مارتنی بەریتانییە کە تەنها ٧٧ دانە لەم شێوەیە دروستکراوە. ئەوپەڕیی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە ٣٥٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ١،٨٥ ملیۆن دۆلارە.
٨. Zenvo ST1 ئەم جۆرە ئۆتتۆمبێلە تەنها ١٥ دانەی لێدروستکراوە لە جیهاندا و لە لایەن کۆمپانیایەکی دانیمارکییەوە بەرهەمهێنراوە. بزوێنەری V8 هەیە و بەرزترین خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە ٣٧٥کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ١،٨ ملیۆن دۆلارە.
٩. Koenigsegg Agera R ئۆتۆمبێلی ئاگێرای سویدی کە زیاتر لە ئامێرێکی خێرایی دەچیت و خێراییەکەی دەگاتە ٤١٨کم لە کاتژمێرێکدا. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە ١،٦٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
١٠. Pagani Huayra ئۆتۆمبێلێکی ئیتاڵییە و بە ناوی خواوەندی (با)ی پۆلیڤییاوە ناونراوە. بزوێنەرێکی دەبڵی تۆربۆی (V12) ی مارسیدسی هەیە کە دەتوانێت ١٠٠کم/کاتژمێر لە ٣ چرکەدا ببڕێت. نرخیەکەشی دەگاتە ١،٦ ملییۆن دۆلار.