بەرپرسی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران رایگەیاند کە تا دوو مانگی دیکە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بۆ ٤ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا بەرزدەبێتەوە، کە زیاترە لە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بهر لهوهی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بخرێتەسەری.
ماڵپەڕی حکومی “ئیرنا” لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە بهر لە سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران، ئەو وڵاتە رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە کە دوای سەپاندنی سزا نێونەتەوەییەکان ئەو رێژەیە بۆ 2 ملیۆن و 850 بەرمیل دابەزیوە.
روکنەدین جەوادی سەرۆکی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران هەفتەی پیشوو رایگەیاندبوو کە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێران رۆژانە لە 3 ملیۆن و نیو بەرمیل تێپەڕیوە .
وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند کە هەتا دوو مانگی دیکە ئەو رێژەیە بۆ 4 ملیۆن بەرمیل بەرز دەکهینەوە کە یەکسانە بە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران پێش ئهوهی سزا ئابوورییە نیودەوڵەتییەکان بهسەر ئەو وڵاتەدا بسهپێندرێت.
وڵاتانی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک نەیانتوانی بگەنە ریکەوتن لە کۆبونەوەی 17ی مانگ لە دۆحهی پایتهختی قهتهر کە یەکێك لە هۆکارەکان بەشدارینەکردنی ئێران بوو لەبەر ئەوەی ئێران دەڵیت هەتا رێژەی بەرهەمهێنانی نەگاتە ئاستی پێش گەمارۆکان واژۆ لەسەر رێکەوتن بۆ سڕکردنی خستنەڕوو بۆ بازاڕەكانی جیهان ناکات.
بەم پێیەش بێت ئەگەر بێتو ئێران رێژەی بەرهەمهێنای بگەیهنێتە پیش گەمارۆكان، ئەگەری ئەوە هەیە ئێران لەگەل وڵاتانی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک بۆ سڕکردنی خستنەروی نەوت بۆ بازاڕە جیهانیەکان رێکبکەویت، لە کۆبونەوەی داهاتوودا کە بڕیاره له مانگی حوزهیران کۆببنەوە.