مه‌رزی باشماخ لیستی نوێی وه‌رگرتنی باجی ڕاگه‌یاند

 
 كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ لیستی نوێی وه‌رگرتنی باج تایبه‌ت به‌سه‌وزه‌‌و میوه‌ی بۆ ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كومه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ئاگاداری سه‌رجه‌م بازرگانان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیش‌و كاری تایبه‌ت به‌هێنانی (سه‌وزه‌‌و میوه‌) ده‌كه‌ن ده‌كاته‌وه‌، به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان لیستی نوێی وه‌رگرتنی باج تایبه‌ت به‌سه‌وزه‌‌و میوه‌ بۆ ساڵی (٢٠١٦) ده‌رچووه‌.
 
به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، زیادكردنی باجی سه‌وزه‌‌و میوه‌ به‌پێی خشته‌ی نوێ له‌(15)ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌گوێره‌ی جۆری به‌روبووم به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو (16-12-2016)، به‌شێوه‌یه‌ك (تور، سڵق، شێلم، پیازی ته‌ڕ‌و قارچك) به‌هه‌میشه‌یی باجی له‌سه‌ره‌‌و بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك (1000) دینار باج وه‌رده‌گیرێت‌و هاوكات هاورده‌كردنی (ترێ)ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.