سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی 300 ملیار دینار بۆ جووتیاران تەرخان دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەو پارەیەی عەبادی تەرخانی کردووە، بۆ پارەی بەرووبوومەکانی جووتیارانە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، کە 300 ملیار دینارەکە بۆ ئەو جووتیارانەیە، کە تاوەکو ئێستا لە جووتیاری و کشتوکاڵی بەردەوامن.