وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌نیازه له‌ماوه‌ی داهاتوودا گرێبه‌ستێكی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی كڕینی ژماره‌یه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ر واژۆبكات.
(هادی عامری) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز) بڵاویكرده‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه سه‌رقاڵی دانی پلانی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی گه‌شت له‌نێوان پارێزگاكانی عێراقدا ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌نیازه له‌ماوه‌ی داهاتوودا گرێبه‌ستێك به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی نۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتێكی جیهانیدا واژۆبكات.