ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر هەڵگرتنی قەدەغە هاوردەی مریشكی زیندوو و بەستو و پەلەوەر لە وڵاتی ئەڵمانیا.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ دوارۆژ نێردراوە، فەرمانگەی لیژنەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە كە سەرۆكایەتی ئەنجومەن رەزامەندی نیشانداوە لەسەر لابردنی قەدەغەی هاوردەكردنی مریشك و هەموو جۆرە پەلەوەرێكی زیندوو و بەستو، لەگەڵ هێلكەی خوارد و هەڵێنان و هەموو ئەو خۆراكانەی كە گۆشتی مریشك لە پێكهاتەكەیدا هەیە، لەمەودوا هاوردە بكرێن.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوشكردوە كە رەزامەندییەكە پشتی بەستوە بە راپۆرتێكی رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵان (MHO) لەسەر پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە (N5N1) كە بەم دواییە بڵاویكردۆتەوە.