مانگی داهاتوو مەرزی سەیرانبەن دەکرێتەوە

 د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بەیاوەری وەفدێك سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری ئسلامی ئێرانیان كرد لە شاری سلێمانی و وێرای تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان رێكەوتن لەسەر ئەوەی كە مانگی داهاتوو مەرزی سەیرانبەن لە نێوان سلێمانی وئێران بكرێتەوە.


 سەلمە فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە یاوەری پارێزگاری كردووە لەو سەردانەدا رایگەیاند”لەو كۆبوونەوەیەدا پارێزگاری سلێمانی و كونسوڵگەری ئێران تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردووە”.

 سەلمە فاتیح وتیشی”لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاریانداوە مانگی داهاتوو  مەرزی سەیرانبەنی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێتەوە”.