هۆكاری شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاشكراكرا

 
 وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: گفتوگۆكان له‌كۆبوونه‌وه‌ی دۆحه‌ درێژه‌یان كێشا، بۆیه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن.
وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند: به‌ھۆی درێژه‌كێشانی گفتوگۆكانه‌وه‌، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنیی دۆحه‌ نه‌یانتوانی له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌ھه‌رمێهێنانی نه‌وت بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن.
له‌ لێدوانێكدا بۆ (بی.بی.سی)، محه‌مه‌د بن ئه‌لساده‌، وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر، ڕایگه‌یاند: به‌ھۆی درێژه‌كێشانی گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی دۆحه‌ نه‌یانتوانی له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌ھه‌رمهێنانی نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاتانه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن.
 وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین سیناریۆ و پلان باس كران، بۆ گه‌یشتن به‌ سنوورداركردنی به‌رھه‌می نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی درێژه‌كێشانی ئه‌و باسانه‌، ڕێككه‌وتن به‌دی نه‌ھات. 
وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان ڕێز له‌ بڕیاری ئێران ده‌گرن، به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ ھه‌یه‌.
محه‌مه‌د بن ئه‌لساده‌، وتیشی: دیار نییه‌ به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی مانگی شه‌شی ڕێكخراوی ئۆپێك، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام وڵاتانی به‌شداربوو سوورن له‌سه‌ر ھه‌وڵدان بۆ سنوورداركردنی به‌رھه‌می نه‌وتی خاو، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
جێی باسه‌، كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت دوێنێ له‌ دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی 18 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، كه‌زۆربه‌یان ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپێك بوون و ھه‌روه‌ھا نوێنه‌ری ڕوسیاش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك به‌شداربوو.