زۆربه‌ی‌ كرێكارانی‌ هه‌رێم، به‌بێ‌ گرێبه‌ست كاریان پێده‌كرێت

ڕێكخراوی مه‌سه‌له‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان‌و ڕێكخراوی (CDO)، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا له‌ڕێگه‌ی چاودێریكردنه‌وه‌ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق به‌تایبه‌تی له‌ (هه‌ولێر، به‌غدا، سلێمانی، كه‌ركوك، موسڵ‌و دهۆك)، به‌هاوكاریی ڕێكخراوی (NPA)ی نه‌رویژی‌و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤ)، كاریان له‌سه‌ر پرسی (مافی كارو كرێكاران له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستاندا) كردووه‌، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ڕاپرسییه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی ڕاپۆرتی چاودێریكردنی مافی كارو كرێكاران له‌گه‌ڵ (500) كرێكار ئه‌نجامدراوه‌، له‌پرسیاری‌ (ئایا به‌گرێبه‌ست كارده‌كه‌یت؟)، (494) كرێكاریان وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌‌و ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ (141) كرێكاریان به‌گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن‌و (353) دیكه‌ش به‌بێ گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كه‌و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌ كرێكارانه‌ی وه‌رگیراون، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌پارێزگای به‌غدا (29) كرێكار به‌گرێبه‌ست، (32) كرێكار كاری ڕاسته‌وخۆ، (30) كرێكاری دیكه‌ كاری ڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن، له‌پارێزگای هه‌ولێر (31) كرێكار به‌گرێبه‌ست، (36) كرێكار كاری ڕاسته‌وخۆ، (20) كرێكار كاری ڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن، له‌پارێزگای كه‌ركوك (ده‌) كرێكار به‌گرێبه‌ست‌و (60) كرێكار كاری ڕاسته‌وخۆو (15) كرێكار كاری ڕۆژانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌پارێزگای سلێمانی (44) كرێكار به‌گرێبه‌ست‌و (44) كرێكار كاری ڕاسته‌وخۆو (37) كرێكاریش كاری ڕۆژانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌پارێزگای دهۆك (18) كرێكار به‌گرێبه‌ست‌و (23) كرێكار كاری ڕاسته‌وخۆو (13) كرێكار كاری ڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن، له‌پارێزگای موسڵیش (نۆ) كرێكار به‌گرێبه‌ست‌و (22) كرێكار كاری ڕاسته‌وخۆو (21) كرێكار كاری ڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن.
له‌هه‌ر شه‌ش پارێزگاكه‌دا كه‌ ڕاپرسییه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجامدراوه‌، (141) كرێكار به‌گرێبه‌ست‌و (217) كرێكار كاری ڕاسته‌وخۆو (136) كرێكار به‌شێوه‌ی ڕۆژانه‌ كارده‌كه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ له‌كۆی (494) كرێكار كه‌ به‌شدارییان له‌ڕاپرسییه‌كه‌دا كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌نها (141) كرێكار به‌گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن‌و (353) دیكه‌ش به‌بێ گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك زۆرترین ژماره‌ی كرێكاران به‌شێوه‌ی كاری ڕاسته‌وخۆ كارده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی‌ یاسای‌ ساڵی‌ (1987)، كرێكار ده‌بێت گرێبه‌ست‌و سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانی‌ بۆ دابینبكرێت.
—————————————————————–